Announcement‎ > ‎

خولی ئاماده‌كاری بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌ڵه‌تی IELTS

posted Jun 6, 2019, 1:43 PM by language center

خولی ئاماده‌كاری بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌ڵه‌تی IELTS.
لەسەر داواکاری زۆری فێرخوازان جارێکی تر سه‌نته‌ری زمان و که‌لتور له‌ ناو زانکۆی سلێمانی (کەمپی کۆن ) هه‌ڵده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ی کۆرسی به‌رده‌وامی ئاماده‌كاری تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌ڵه‌تی IELTS لەگەل مامۆستای ئەمەریکی وانەکان دەخوێنرێت کە ماوەی (١٢ ) سال وەک مامۆستاکۆرسی ئایلتسی وتۆتەوە .به‌ شيوازى سه‌رده‌ميانه‌ وانە دەخوێنرێت تیایدا خوێندكار ته‌واو ئاشنا ده‌كرێت به‌ شێوازو ته‌كنیكه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌، کۆرسه‌که‌ بۆ ماوه‌ی ٦ هه‌فته‌یه‌، ٢ یان ٣ ڕۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا وانه‌ ده‌خوێندرێت وه‌ دوو جار لەسەر شیوازی ئایلس تاقیکردنەوەت پێدەکرێت .ژمارەی وەرگرتن دیاری کراوە و بەرواری (١٥/٦/٢٠١٩) دەست دەکەن بە وانە خوێندن خۆتان کاتی بەیانیان یاخود دوانیوەروان دیاری دەکەن بۆ کۆرس خوێندن .
- بۆ زانیاری زیاتردەتوانن سەردانی سەنتەری زمان وکەلتور ناو بینای ته‌كنه‌لۆژیایی زانیاری / نهۆمی دووه‌م لە کەمپی نوێ ی(قلیاسان) زانکۆی سلێمانی .
پەیوەندی بکەن به‌ ژ.م: (٠٧٥٠١٩٥٧٣٧٢) بکەن.


Comments