بۆ بینینی نوێترین ڕێنماییهكانی تایبهت به خولهكانی فێركاری زمانی ئینگلیزی ئهم فایلهی خوارهوه بكهوه
ڕێنماییهكانی تایبهت به خولهكانی فێركاری زمانی ئینگلیزی
ئاگاداری بەشداربووانی تاقیکردنەوەی ئاستی ئەنجامدراو لە ڕێکەوتی ٧/٨/٢٠٢٣-٨ لە سەنتەری زمانی زانکۆکانی (سەلاحەدین و سلێمانی و دهۆک) دەکەینەوە، دەتوانن ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٢١ داواکاری بەشداریکردن لە خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکان لە ناو پۆل یان بەشێوەی ئۆنڵاین لە ڕێگای ئەکاونتەکانیان پێشکەش بکەن وە بۆ مەبەستی وەسل بڕین سەردانی سەنتەرەکانی .زمان بکەن
.تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری بۆ خولی ئۆنڵاین پێشکەش دەکەن پێویستە ئاگاداری ئەم خاڵانەی خوارەوە بن
.گەیاندنی کۆرسەکان: کۆرسەکان بە شێوەیەکی دیجیتاڵی ئەنجام دەدرێن بە بەکارهێنانی پلاتفۆرمی زووم یان پلاتفۆڕمی تیمەکان
.پێداویستی ئامێرەكان: پێویستە فێرخوازان ئامێرێكی بەگەڕخەری ئەنتەرنێت بەكاربهێنن (كۆمپیتەر، لاپتۆپ، مۆبایل، تابلێت) بۆ بەشداربوون لە خولەكان بە شێوەی ئەلیكترۆنی
.زانیاری ئەلیكترۆنی: پێویستە فێرخوازان زانیاری سەرەتایی بەكارهێنانی زوومیان هەبێت، بە ڕۆشتنە ناو میتینگ، پرسیاركردن، و جڵەوكردنی دەستكاری دەنگ و ڤیدۆوە
.ژمارەی فێرخوازان: هیچ سنوورێك بۆ ژمارەی فێرخوازان بۆ هەر خول/ وانەیەكى ئؤنلاین دانانرێت
.تۆماركردن: ئیمپیریاڵ هەموو وانەكان تۆماردەكات و لینكەكەی دەنێردرێت بۆ فێرخوازان یاخود دەخرێتە سەر سەكۆی یووتووب
.دەزگای هەڵسەنگاندن: هەڵسەنگاندنی ئۆتۆماتیكی (تاكو %75) بە بێ مامۆستا دەكرێت. فێرخوازان دەتوانن لە ماوەی خولەكەدا داوای یارمەتی بكەن
.تاقیكردنەوەی كۆتایی هەردوو جۆری خولەکە ناو پۆل و ئۆنلاین: تاقیكردنەوەی كۆتایی بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە لایەن زانكۆكان و لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتدا بەڕێوەدەچێت
.وهسل برین بۆ بهشداری كردن له كۆرسهكان له ڕۆژانی (پێج شهممه 22-2-2024) و (یهك شهممه 25-2-2024) ئهنجام دهدرێت
بۆ بینینی نوێترین ڕێنماییهكانی تایبهت به خولهكانی فێركاری زمانی ئینگلیزی ئهم فایلهی خوارهوه بكهوه
ڕێنماییهكانی تایبهت به خولهكانی فێركاری زمانی ئینگلیزی
ئاگاداری بۆ خوێندکارانی خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی….
سەبارەت بەو بەڕێزانەی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتیەکانی وەک (IELTS- TOEFL – PTE) هەیە و سێ سال بەسەری تێپەڕ نەبووە بە پێی ئەم نمرانەی خوارەوە :-
1. ئایڵتس (IELTS) پێویستە (4) بەرەو سەرووی هەبێ.
2. تۆیفل ئای بی تی (TOEFL IBT) پێویستە (31) بەرەو سەرووی هەبێ. 3. تۆیفل پی بی تی (TOEFL PBT) پێویستە (384) بەرەو سەرووی هەبێ. 4. پی تی ئی (PTE) پێویستە (36) بەرەو سەرووی هەبێ. بە مەبەستی بەشداری کردن لە خولی زمانی ئینگلیزی فێرکاری دەتوانن لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری (2023/10/12.11)سەردانمان بکەن و ئەم پێداویستیانە بهێنن لەگەڵ خۆیان :
ا. کۆپی ملەوەنی بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی .
ب. کۆپی پاسپۆڕت.
ج. دواین بڕوانامەی زانکۆی بەدەست هاتوو ئەگەر لە دەرەوەی ووڵات بە دەستی هێنابوو پێویستە یەکسان کردنی بڕوانامەی هەبێ.
د. ئیمەیلی ئەکتیڤ لەسەر مۆبایل.
ه. ئەو بەڕێزانەی دامەزراون لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی و باڵا و توێژینەوەی زانستی پێویستە نوسراوی پشتگیری شوێنی کار ئامادە بکەن و لە نوسراوەکە ئاماژە بکرێ کە بەردەوامە لە خزمەت کردن. ئەو بەڕێزانەی دانەمەزراون و وە دامەزراوی وەزارەتەکانی تر پێویست بە هێنانی نوسراوی پشتگیری ناکات. ئەم پێداویستیانە پێویستن بۆ دەست کردن بە دروست کردنی ئەکاونت کە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ دروست کردنی ئەکاونت ناوەکان ڕادەگەیەنرێ و دەبێ بە کەمترین کات ئەکاونتەکان ئەکتیڤ بکەن و داتاکان پڕ بکەنەوە.
تێبینی :- ئەم بڵاوکراوەیە ئەو بەشدابووانە ناگرێتەوە کە لە بەرواری (2023/08/10.09) تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاستیان ئەنجام داوە خولی ئەو بەشداربووانە ماوەیەکیتر دەکرێتەوە دوای دەرچوونی ڕێنمایی وە لە پەیج ئاگاداریان بۆ بڵاو دەکرێتەوە کە خولەکە دەستی پێکرد.
بەڕێوبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتور زانکۆی سلێمانی
ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی خولی دەیەمی فێرکاری
ئاگاداری سەرجەم بەشداربووانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی نۆیەمی فێرکاری دەکەین کە ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ ی ئێوارە ئەنجامەکان بڵاو دەکەینەوە لە ڕێی ئەوهەژمارەی کە دروستیان کردبوو لەڕێگەی لەم
لینکەی خوارەوە:
https://lc.digital.gov.krd/#/login
تێبینی/ ئەو بەڕێزانەی کە تانە لە ئەنجامەکان دەگرن، پێویستە لە ڕۆژی یەك شەممە٢٠٢٣/٩/١٧ سەردانی سەنتەری زمان بکەن.
سەنتەری زمان و کەلتور
زانکۆی سلێمانی
ئاگاداری وڕێنمایی تاقیکردنەوە
ئاگاداری سەرجەم بەشداربووانی خولی 10 دەهەمین فێرکاری دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولەکە بەم رێنماییانەی لای خوارەوە دەبێت:
1. بەرواری تاقیکردنەوەکان:
آ- تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستی Pre-Intermediate رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/٩/١٠ دابێت.
ج-تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکانی Intermediate و Elementary رۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/٩/١١ دەبێت.
2- تاقیکردنەوەکان بەشێوەی ناوەندی بەم شێوەیەی خوارەوە ئەنجام دەدرێن:
– سەنتەرەکانی زانکۆكانى هەولێر
(زانکۆی سەلاحەدین، زانکۆی سۆران، زانکۆی کۆیە و زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر) لە سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین.
– سەنتەرەکانی زانکۆکانی سلێمانی
(زانکۆی سلێمانی، زانکۆی هەڵەبجە، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی چەرموو، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانى) لە سەنتەری زمانی زانکۆی سلێمانی لە هۆلەکانی سەنتەری زمان و کەلتور و کتێبخانەی گشتی دەبێت کە لە لیستی ناوەکان ئاماژەی پیدراوە لە کەمپی نوێ.
– سەنتەرەکانی زانکۆکانی دهۆک
(زانکۆی دهۆک ، زانكۆى زاخۆ ،زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک) لە سەنتەری زمانی زانکۆی دهۆک.
3- سەرجەم تاقیکردنەوەکان کاتژمێر (١٠ ) ی بەیانی دەست پێدەکات پێویستە بەشداربوو (٣٠)خولەک پێش تاقیکردنەوە لە شوێنی تاقیکردنەوە ئامادەبێت بێت بۆ دۆزینەوەی ناو و هۆڵەکەی.
4- وەڵام دانەوەى پرسيارەكان تەنها بە جافى شين يان ڕەش دەبێت.
5- هيچ روونكردنەوەيەك لە لايەن چاودێرانى هۆڵەکە سەبارەت بە پرسيارەكان نادرێت و پرسياركردن لە چاودێرانى هۆڵ ڕێگە پێدراو نيە.
6- چۆنیەتی نوسینی ناوی سیانی و ناوی سەنتەرەکان:
ٲ. پێويستە بەشداربوو ناوى سيانى خۆی لەسەر (Answer Sheet) بە زمانی کوردی یان عەرەبی بنوسێت .
ب. سەبارەت بە نوسینی سەنتەرەکە، هەر بەشداربوویەک ناوی ئەو سەنتەرە بنوسێ لەسەر (Answer Sheet) کە خولی لێ بینیوە ، کە لە لایەن چاودێرانی هۆڵەکان ڕوونکردنەوەتان پێ دەدرێ دەربارەی ئەو نوسینانە.
7- هێنانە ژوورەوەى مۆبايل و کاتژمێری زیرەک بۆ هۆڵى تاقيكردنەوە بە هيچ شێوەيەك ڕێگە پێدراو نيە.
8- گزيكردن بەشداربوو بێ بەش دەكات لە تاقيكردنەوە و خولەکە.
9- پێویستە بەشداربووان پاسپۆرتی ڕەسەن(ئەصلی)ی لابێت .
بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان .
بەڕێوبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتور
Elementary R10 Intermediate R10 Pre-inter R10