Sulaymaniyah, KRG Region, Iraq
+964 7501234567

October 9, 2023
|
Announcement
October 9, 2023

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی….

سەبارەت بەو بەڕێزانەی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتیەکانی وەک (IELTS- TOEFL – PTE) هەیە و سێ سال بەسەری تێپەڕ نەبووە بە پێی ئەم نمرانەی خوارەوە :-

1. ئایڵتس (IELTS) پێویستە (4) بەرەو سەرووی هەبێ.

2. تۆیفل ئای بی تی (TOEFL IBT) پێویستە (31) بەرەو سەرووی هەبێ. 3. تۆیفل پی بی تی (TOEFL PBT) پێویستە (384) بەرەو سەرووی هەبێ. 4. پی تی ئی (PTE) پێویستە (36) بەرەو سەرووی هەبێ. بە مەبەستی بەشداری کردن لە خولی زمانی ئینگلیزی فێرکاری دەتوانن لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری (2023/10/12.11)سەردانمان بکەن و ئەم پێداویستیانە بهێنن لەگەڵ خۆیان :

ا. کۆپی ملەوەنی بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی .

ب. کۆپی پاسپۆڕت.

ج. دواین بڕوانامەی زانکۆی بەدەست هاتوو ئەگەر لە دەرەوەی ووڵات بە دەستی هێنابوو پێویستە یەکسان کردنی بڕوانامەی هەبێ.

د. ئیمەیلی ئەکتیڤ لەسەر مۆبایل.

ه. ئەو بەڕێزانەی دامەزراون لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی و باڵا و توێژینەوەی زانستی پێویستە نوسراوی پشتگیری شوێنی کار ئامادە بکەن و لە نوسراوەکە ئاماژە بکرێ کە بەردەوامە لە خزمەت کردن. ئەو بەڕێزانەی دانەمەزراون و وە دامەزراوی وەزارەتەکانی تر پێویست بە هێنانی نوسراوی پشتگیری ناکات. ئەم پێداویستیانە پێویستن بۆ دەست کردن بە دروست کردنی ئەکاونت کە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ دروست کردنی ئەکاونت ناوەکان ڕادەگەیەنرێ و دەبێ بە کەمترین کات ئەکاونتەکان ئەکتیڤ بکەن و داتاکان پڕ بکەنەوە.

تێبینی :- ئەم بڵاوکراوەیە ئەو بەشدابووانە ناگرێتەوە کە لە بەرواری (2023/08/10.09) تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاستیان ئەنجام داوە خولی ئەو بەشداربووانە ماوەیەکیتر دەکرێتەوە دوای دەرچوونی ڕێنمایی وە لە پەیج ئاگاداریان بۆ بڵاو دەکرێتەوە کە خولەکە دەستی پێکرد.

بەڕێوبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتور زانکۆی سلێمانی

phone-handsetmap-markerchevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram