بۆ بینینی نوێترین ڕێنماییهكانی تایبهت به خولهكانی فێركاری زمانی ئینگلیزی ئهم فایلهی خوارهوه بكهوه
ڕێنماییهكانی تایبهت به خولهكانی فێركاری زمانی ئینگلیزی
ئاگاداری وڕێنمایی تاقیکردنەوە
ئاگاداری سەرجەم بەشداربووانی خولی 10 دەهەمین فێرکاری دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولەکە بەم رێنماییانەی لای خوارەوە دەبێت:
1. بەرواری تاقیکردنەوەکان:
آ- تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستی Pre-Intermediate رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/٩/١٠ دابێت.
ج-تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکانی Intermediate و Elementary رۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/٩/١١ دەبێت.
2- تاقیکردنەوەکان بەشێوەی ناوەندی بەم شێوەیەی خوارەوە ئەنجام دەدرێن:
– سەنتەرەکانی زانکۆكانى هەولێر
(زانکۆی سەلاحەدین، زانکۆی سۆران، زانکۆی کۆیە و زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر) لە سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین.
– سەنتەرەکانی زانکۆکانی سلێمانی
(زانکۆی سلێمانی، زانکۆی هەڵەبجە، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی چەرموو، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانى) لە سەنتەری زمانی زانکۆی سلێمانی لە هۆلەکانی سەنتەری زمان و کەلتور و کتێبخانەی گشتی دەبێت کە لە لیستی ناوەکان ئاماژەی پیدراوە لە کەمپی نوێ.
– سەنتەرەکانی زانکۆکانی دهۆک
(زانکۆی دهۆک ، زانكۆى زاخۆ ،زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک) لە سەنتەری زمانی زانکۆی دهۆک.
3- سەرجەم تاقیکردنەوەکان کاتژمێر (١٠ ) ی بەیانی دەست پێدەکات پێویستە بەشداربوو (٣٠)خولەک پێش تاقیکردنەوە لە شوێنی تاقیکردنەوە ئامادەبێت بێت بۆ دۆزینەوەی ناو و هۆڵەکەی.
4- وەڵام دانەوەى پرسيارەكان تەنها بە جافى شين يان ڕەش دەبێت.
5- هيچ روونكردنەوەيەك لە لايەن چاودێرانى هۆڵەکە سەبارەت بە پرسيارەكان نادرێت و پرسياركردن لە چاودێرانى هۆڵ ڕێگە پێدراو نيە.
6- چۆنیەتی نوسینی ناوی سیانی و ناوی سەنتەرەکان:
ٲ. پێويستە بەشداربوو ناوى سيانى خۆی لەسەر (Answer Sheet) بە زمانی کوردی یان عەرەبی بنوسێت .
ب. سەبارەت بە نوسینی سەنتەرەکە، هەر بەشداربوویەک ناوی ئەو سەنتەرە بنوسێ لەسەر (Answer Sheet) کە خولی لێ بینیوە ، کە لە لایەن چاودێرانی هۆڵەکان ڕوونکردنەوەتان پێ دەدرێ دەربارەی ئەو نوسینانە.
7- هێنانە ژوورەوەى مۆبايل و کاتژمێری زیرەک بۆ هۆڵى تاقيكردنەوە بە هيچ شێوەيەك ڕێگە پێدراو نيە.
8- گزيكردن بەشداربوو بێ بەش دەكات لە تاقيكردنەوە و خولەکە.
9- پێویستە بەشداربووان پاسپۆرتی ڕەسەن(ئەصلی)ی لابێت .
بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان .
بەڕێوبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتور
Elementary R10 Intermediate R10 Pre-inter R10