یەکەمین تاقیکردنەوەی ئایەڵتس لە زانکۆی سلێمانی بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا
ڕۆژی شەممە ٩/٩/٢٠٢٣ لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی یەکەمین تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتیی ئایەڵتس بە بەشداریی ٦٥ بەشداربوو بەسەرکەوتوویی ئەنجام درا. بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوودا دەرفەتی کردنی ئەم تاقیکردنەوە گرنگە باوەڕپێکراوە لە زانکۆی سلێمانی بەردەوام بێت و ڕێکەوتەکانیشی لە وێبسات و پەیجی فەرمیی زانکۆوە بڵاو دەکرێنەوە